ئومێد خۆشناو: هۆشداری بەو شوێنانە دەدات کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە
- ژینگە
- 7 کانوونی یەکەم
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی وەبەرهێنانی ئابووریی ساڵانەی هەولێر، هۆشداری بەو شوێنانە دەدات کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و دەڵێت "چاوپۆشییان لێناکرێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، 7-12-2024، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و حەبیب زاهر، پارێزگاری میسان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و ژمارەیەک نوێنەری کۆمپانیا بازرگانییەکان و وەبەرهێنەرانی هەولێر و میسان، کۆنفرانسی وەبەرهێنانی ئابووری ساڵانە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: هەولێر وەک دەروازەیەک بۆ وەبەرهێنان کە لە 60%ـی وەبەرهێنان لە شارەکەمانە، ئومێد دەکەین ئەو گفتوگۆیانەی لەو کۆنفرانسە دەکرێت، هەنگاوێکی دیکەی دەرفەتی ڕەخساندنی کار بێت بۆ وەبەرهێنەرانی هەولێر تاکو وەبەرهێنان لە شاری میسان بکەن.
هاوکات دەڵێت: ئەگەر ئەو زوڵم و ستەمەی حکومەتی عێراق نەبووایە لە بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، ئەوا ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانییەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەیبینن زۆر زیاتر دەبوو.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وت: پرۆسەی پارێزگاریکردن لە ژینگە بەردوامە و هەر شوێنێکیش ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی شارەکە، چاوپۆشی لێ ناکرێت و ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لە مۆلیدەیەکی سەرشەقامەوە بگرە تا دەکاتە ئۆتۆمبێڵ و گارگە و پاڵاوگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات