حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، سەقامگیر بێت
- کوردستان
- 8 کانوونی یەکەم
لۆگۆی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم کاردانەوەی پەیوەست بە گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، سەقامگیر بێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت".
وێنە گەورەکە: دوای 50 ساڵ حوکمڕانی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شاری دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵکرد و تاوەکو ئێستا چارەنووسی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتە نادیارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە:
ــــ گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداریی سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.
ـــ ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین.
ـــ هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، سەقامگیر بێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کەوتنی دیمەشقی پایتەختی سووریا، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن بە دوای بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریادا دەگەڕێن. هاوکات، لێپرسینەوە لە ئەفسەرانی سەربازی و هەواڵگریی سووریا دەکرێت کە ڕەنگە زانیارییان لەسەر جموجۆڵەکانی بەشار ئەسەد هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە