
یۆن سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، وێنە: F24
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی یاخیبوون، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرۆکی کۆریای باشوور کردەوە، هاوکات وەزارەتی دادی وڵاتەکە، گەشتکردنی دەرەوەی وڵاتی لە سەرۆکەکایان قەدەغە کرد.
وێنە گەورەکە: یۆن سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، بڕیاری سەپاندنی یاسای سەربازیدا لە وڵاتەکە و ئەمەش پشێوییەکی زۆری لە ناوخۆی وڵاتەکە دروستکرد. خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری وڵاتی گرتەوە و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش داوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکیان دەکرد. بۆیە یۆن سوک یۆل، داوای لێبوردنی کرد، بەڵام وتی دەست لە کار ناکێشمەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە 9-12-2024 وەزارەتی دادی کۆریای باشوور لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا گەشتکردنی دەرەوەی وڵاتی لە سەرۆکەکەی قەدەغەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان، یەکێک لە یاسادانەران پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا یۆن سوک یۆلی سەرۆکی وڵات تۆمەتبارە بە یاخیبوون دوای ئەوەی ئەو یاسایەی سەپاند؟ ئایا بەو هۆیەوە گەشتکردنی لێ قەدەغەکراوە؟ لە وەڵامدا بای سانگ ئاب، ئەندامی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری کۆچبەران لە وەزارەتی داد دەڵێت بەڵێ ئەوە ڕاستە و سەرۆک یاخیبووە.
زانیاریی زیاتر: یۆن سوک یۆل، یەکەم سەرۆکی کۆریای باشوورە کە گەشتکردنی لێ قەدەغە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە