ئیسرائیل بە ئەنجامدانی 310 هێرش ژێرخانی سەربازیی سوپای سووریا وێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای هەڵهاتنی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل لەڕێگەی ئەنجامدانی سەدان هێرشی ئاسمانییەوە دەیەوێت توانای سوپای سووریا بەتەواوەتی لاواز بکات، تاوەکو لە داهاتوو نەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە دەرفەت زانیووە بۆ ئەوەی سوپای سووریا لاواز بکات، چونکە ئیسرائیل سوپای سووریا بە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل دەبینێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەیەکی کەمدا ئیسرائیل 310 هێرشی بۆ سەر فرۆکەخانە، کۆگای چەک و تەقەمەنی لە سووریا ئەنجام داوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئیسرائیل 310 هێرشی بۆ سەر فڕۆکەخانە، وێستگەی سیگناڵی سەربازیی، چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لە زۆربەی پارێزگاکانی سووریا ئەنجام داوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: " ئەم کارانەی ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتین و ئامانجیان بەرگریکردنە لە سنوورەکانی. ئەمانە کردەی بەردەوام نین. بۆیە دواجار ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت بیبینین سەقامگیرییەکی بەردەوامە لە نێوان ئیسرائیل و سووریا، واتە ئێمە پشتیووانی هەموو لایەنەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی ڕێککەوتنی 1974."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە