وەزارەتی دارایی: كۆمپیوتەرەكانی عێراق هێندە كۆن بوون سیدییەكانی ئێمەی نەدەخوێندەوە
- بژاردە
- 12 کانوونی یەکەم
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەو كاتەی كە هەرێمی كوردستان داتای پێشكەوتووی سەبارەت بە لیستی مووچەخۆران بۆ حكومەتی عێراق ناردووە، كۆمپیوتەرەكانی عێراق كۆن بوونە و نەیانتوانیوە سیدییەكان بخوێننەوە و دوای پێنج مانگ لاپتۆپیان كڕیوە و ئینجا كێشەكەیان چارەسەر بووە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز عەباس، ڕاوێژكار و ئەندامی تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ئەو سیستمە حیسابییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992ەوە پەیڕەوی دەكات مەرج نییە تەواو هاوشێوەی ئەو چوارچێوە حیسابییە بێت كە عێراق دەیەوێت، بۆیە كاتێك ئێمە لیستی مووچەمان ناردووەتە عێراق، لەدوای پێنج مانگ توانیویانە سیدییەكانی ئێمە بخەنە سەر ئەو لاپتۆپانەی كە كڕیویانە بۆ سیدییەكانی ئێمە، چونكە كۆمپیوتەرەكانی عێراق هێندە كۆن بوون سیدیی داتاكانی ئێمە كە داتای پێشكەوتوو بوون نەدەخوێندەوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە كە دوای پێنج مانگ حكومەتی عێراق ڕەزامەندی دابینكردنی سێ لاپتۆپی داوە بۆ ئەوەی سیدییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش