
دڵخۆشیی پەنابەرانی سووریا لە وڵاتی نەمسا بە ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند، وەک هاندانێک بۆ ئەو هاوڵاتییە سووریانەی لە نەمسا نیشتەجێن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بڕی 1000 یۆرۆ کە دەکاتە نزیکەی 1050 دۆلاریان پێ دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارل نیهامر، راوێژکاری حکومەتی نەمسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، پاڵپشتی ئەو سووریاییانە دەکەن کە خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئێستاش دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وڵاتەکەیان پێویستی بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا دیار نییە کە پەنابەرە سوورییەکانی نەمسا بەو بڕیارە ڕازی بوون یان نا، چونکە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی نەمسا گەشتەکانییان لەگەڵ سووریا راگرتووە، کۆچبەران بۆ گەڕانەوەیان ناچارن گەشتی ئاسمانی بۆ لوبنان یان بۆ تورکیا بکەن و دواتر بە ڕێگەی زەمینی بگەڕێنەوە سووریا، بەمەش تەنیا تێچووی گەشتەکەیان دەگاتە 1066 یۆرۆ یان 1120 دۆلار.
ئەمەش بزانە: ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای رووداوەکانی 2011 زیاتر لە 13 ملیۆن سووریایی ئاوارە بوون و لە ناوخۆی وڵاتەکەش زیاتر لە 7 ملیۆن کەس روویان لە پارێزگاکانی ناوخۆی وڵاتەکەیان کردووە.
لەلایەکی دیکە: ئەمە لە کاتێکدایە راوێژکاری نەمسا وەک زۆرینەی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە پارتێکی پارێزگارانە و لە لایەن پارتە ڕاستڕەوەکانەوە دووچاری گوشارێکی زۆر بووەتەوە، ئەوەش وایکردووەتەوە گۆڕانی زۆر بەسەر سیاسەتی کۆچبەری لە وڵاتانی ئەوروپادا بێت و هاوکات سووریاییەکان زۆرینەی ئەو ئاوارانەن کە داوای پەنابەریێتی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت