
ڕووبەڕووبەوونەوەیەکی چەکداری لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریا کە لەنێوان دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ڕوویدا چەندین ساڵی خایاند و دواجار بە ڕووخاندنی دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد کۆتاییهات، کە بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری مین و تەقەمەنی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بڵاوبووەتەوە یان چێنران، ئێستا هۆشداریی دەدرێت کە لە داهاتوودا هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ژیانی خەڵک لە سووریا دروست دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی 'هاڵۆ تراست' کە کار لەسەر هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەکانی شەڕ بەتایبەت لە ئیدلیب و ڕۆژئاوای حەلەبی سووریا دەکات، هۆشداری لەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەدات، بە تایبەت بۆ ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە و گومان دەکرێت بڕێکی زۆر تەقەمەنی هەبێت و دەیان هەزار مینیش چێنرابێت.
لێدوانی فەرمی: دامیان ئۆبراین، بەرپرسی مەلەفی سووریا لە ڕێکخراوی هەڵگرتنەوەی مین ڕایگەیاند: ئەم مینانە بەسەر کێڵگە و گوند و شارەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش لە ئێستا و داهاتوودا ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوەکە داوای هاوکاری نێودەوڵەتیی بەپەلە دەکات بۆ نەهێشتن و هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە سووریا، چونکە ژیانی هەزاران سووری لەمەترسییدایە. هاوکات بەهۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچانەی لەدەست دەسەڵاتەکەی ئەسەد ڕزگار کراون، مەترسییەکان زیاتر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە