ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکی دۆسیەیەکی تاوانکاریی بنەماڵەی ئەسەد کە نزیکەی 53 ساڵ دەسەڵاتداری سووریا بوون، بڵاودەکاتەوە کە ئەرشیفێکە و یەک ملیۆن و 300 هەزار بەڵگەنامەی تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەرشیفەکە لەلایەن پارێزەری کەنەدی و لێکۆڵەری تاوانەکانی جەنگ بیل وایلی بۆ ماوەی 13 ساڵ بە هاوکاریی تیمێکی سووریی کۆکراوەتەوە، کە ئەم بەڵگانە ئێستا بە گرنگ دائەنرێن بۆ کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە ئەم تاوانانەیان کردووە، ئەگەر بێت و ڕووبەڕووی دادگای تاوانەکان بکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڵگەنامەکان بە فەردە و بە کیلۆ لە سووریاوە بە قاچاخ براونەتە شارێکی ئەوروپا، ڕاپۆرتەکە ناوی ئەو شارەی ئاشکرا نەکردووە. تیمێکی سووری کە 43 کەس بوون لەڕێی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە ئەم بەڵگانەیان بردووەتە دەرەوە. ئامانج لەو گواستنەوەیەش بۆ ئەوە بووە بەشێوەی دیجیتاڵی وێنەیان بگیرێت و لەلایەن ڕێکخراوی وایلییەوە شیکاری بکرێت، کە ناوی لیژنەی دادپەروەری و لێپرسینەوەی نێودەوڵەتییە و بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیاش پاڵپشتیی دەکەن.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لەناو بەڵگەنامەکاندا دەرکەوتووە، بەشار ئەسەد خۆی فەرمانی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ و کوشتنی سەدان کەسی واژۆ کردووە و چاودێریی جێبەجێکردنەکەشی کردووە، رۆژێکیان فەرمان دەکات کە 100 کەس پێکەوە لە سێدارە بدرێن لە نیوەشەودا، خۆی چاودێریی لە سێدارەدانەکە ئەکات تاوەکو دوایین دانەیان، بڕیاریش دەدات خۆی بڕواتە شوێنەکە بۆ ئەوەی تەرمی لەسێدارەدراوەکان ببینێت و بزانێت کارەکە وەک خۆی کراوە یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە