
دوو فڕۆکەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا بۆ سەر پارێزگای دێرەزوور سەرکردەیەکی باڵای داعش بە ناوی ئەبو یوسف دەکاتە ئەمانج.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە:" ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکە، بۆ لەناوبردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و ئەنجامدانی هێرشەکانیان دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل، هاوکات پاراستنی کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان لە سەرتاسەری ناوچەک، ئەم هێرشە لە ناوچەیەک ئەنجامدرا کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی سووریا و ڕووسەکاندا بوو.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە: ئەمریکا بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا و ڕێگە نادات داعش سوود لە دۆخی ئێستای سووریا وەربگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشدارییانداوە لە جوڵەی چەکدارانی داعش لەوەی پلانیان هەیە کە زیاتر لە هەشت هەزار ئەندامی زیندانی کراویان لە گرتووخانەکانی سووریا ئازاد بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات؛ ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 12 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکرن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دەدات