
دیمەنی هاتنی گەشتیاران بۆ کۆڕنیشی زاخۆ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ سێیەم ساڵ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازیی لە فێستیڤاڵێکی 10 ڕۆژە دەکات و ئامادەکاریی تەواویشی بۆ کراوە بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بایەخدان بە کەرتی گەشتیاریی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە 10 ڕۆژی کۆتایی ساڵدا فێستیڤاڵیک تایبەت ڕێکدەخرێت و تیایدا چەندین چالاکی جۆراوجۆی پیشکەش دەکرێت و دەرفەتی کاریش بۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتییان دەڕەخسێنرێت.
لێدوانی فەرمی: بێوار سندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئاهەنگی تایبەت پێشکەش دەکرێت و هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان بانگهێشت کراون، هاوکات ئامادەکاریی تەواومان کردووە و پێشبینی دەکەین نزیکەی 150 هەزار گەشتیار ڕوو لە زاخۆ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵەکە لە کۆڕنیشی زاخۆ و نزیک لە پردی دەلال ڕێک دەخرێت، چەندین کەپری تایبەت ئامادە دەکرێن و خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن کە لە ڕێگەیەوە هەلی کار بۆ چەندین کەس دەڕەخسێنرێت.
باکگراوند: لە دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لە 100 هەزار گەشتیاریی ناوخۆی و بیانی ڕوویان لە فێستیڤاڵی زاخۆ کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمساڵ ڕێژەکە بەرز ببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت