ساڵی داهاتوو کار بۆ هەناردەکردنەوی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم

کرێکارێکی کۆمپانیایەکی نەوت لە کێڵگەیەکی نەوت ئاڵایەکی کوردستانی بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو 2025 هەمواری بڕگەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ببێتە بابەتی سەرەکی دانیشتنەکانی پەرلەمان، تاوەکو جارێکی دیکە نەوتی کوردستان هەناردەی بازاڕەکان بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ماوەی زیاتر لە ساڵێک و هەشت مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە، بەهۆیەوە عێراق زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری بەرکەوتووە، پەرلەمانیش دەیەوێت چەند بڕگەیەکی تایبەت لە یاسای بودجە سێ ساڵیەکەی حکومەت هەموار بکاتەوە، بۆ ئەوەی عێراق زیانی زیاتر نەکات و لە هەمان کاتدا بتوانن بەبێ گرفت مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەمواری خشتەی بودجە دەبێتە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بڕگەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە خۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا زیادکردنی بڕگەی نوێ بۆ خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامانجی هەمواری یاساکە نییە، بەڵكو دەبێت دوای پەسەندکردنی وەک خۆی جێبەجێ بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت