
ئەحمەد شەرع، سهرۆكی بهڕێوهبردنی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانی سووریا
ئاڤا نیوز
پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، سهرۆكی بهڕێوهبردنی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانی سووریا دەرکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەیان بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە دەکەن لە دژی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرکردەی بەرەی تەحریرولشام.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەوکاتەی ئەحمەد شەرع لە عێراق لە ڕیزی ڕێکخراوی قاعیدە بووە لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2008، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراوە، بەڵام دواتر لەلایەن خودی ئەمریکییەکانەوە ئازاد کراوە و لایەنی عێراقی هیچ پەیوەندییەکی نەبووە و هیچ بڕیارێکیش لەو کاتەدا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە دەرنەکراوە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی ئەو سەرچاوانە "بەڵام پاش ئەوەی چەند دەستگیرکراوێک دانیان بە چەند تاوانێکی تیرۆریستی ناوە لەدژی جۆلانی، چەند ساڵێک لەمەوبەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بەبێ بڕیاری دادگا".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕۆژی پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع، سهرۆكی بهڕێوهبردنی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانی سووریا نکۆڵی لەوە کرد کە پێشتر بەشداری شەڕەکانی عێراق کردبێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاتێک شەڕەکە بەرەو تائیفەگەری ڕۆیشت "دەستەی تەحریرولشام" پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەلقاعیدە پچڕاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت