
محەممەد شەرع پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی ئوردن کرد
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن سەردانی دیمەشق کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئێستا ترافیکی سەردانی نێردەی وڵاتان بۆ سووریا قەرەباڵغی پێوەدیارە هەموو وڵاتان دەیانەوێت پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ سووریا دەستپێبکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، ئەیمەن سەفادی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ڕۆژی دووشەممە سەردانی دیمەشق دەکات، لەگەل ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سووریا کۆدەبێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە و دواتر هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی نوێی سووریا دەسەڵاتی بەسەر تەواوی سووریادا هەبێت و خوازیارین سووریا یەک پارچە بێت و گرووپە تیرۆرستییەکان لە سووریادا نەمێنن. هاوکات تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکانی لەهەڵ سووریا بپارێزێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعودییە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردووە لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان لە ئامادەباشی تەواودان