
هەڵمەتی دارچاندن لە عێراق
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و لە سێ دەستپێشخەریدا، زیاتر لە 16 ملیۆن دار لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق چێنراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک شارەزایان باسی دەکەن، عێراق وەک سەرەتایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە پێویستی بەوە هەبووە 15 ملیۆن دار بچێنێت، بەوپێیەش هەڵمەتەکەی حکومەت ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندووە و ملیۆنێک داریش زیاتر چێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد ئەلخوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەو سێ هەڵمەتەدا 16 ملیۆن و 452 هەزار دار لە جۆرەکانی دارخورما، زەیتون، جۆرەکانی درەختی میوەی بەرهەمدار، کالیپتوس و درەختی گوڵدار بۆ مەبەستی ڕازاندنەوە چێنراون.
بەگوتەی وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵمەتەکان لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەم و لەماوەیەکی پێوانەییدا ئەنجامدراون، پرۆسەکەش گشتگیربووە و هەموو ناوچەکانی گرتووەتەوە، ئامانجیش لێی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ژینگە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات