
گەڕانەوەی هاووڵاتییانی سووری لە تورکیاوە بۆ سووریا، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی تورکیا باس لەوە دەکات کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی سووریا لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوو گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان 25 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هاووڵاتییانی سووریا کە بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕ لە وڵاتەکەیان ئاوارەبوون ئێستا بە لێشاو دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش دەڵێت گەڕانەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان حەوت هێندە زیادی کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ڕایگەیاند: لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا، 25 هەزار هاووڵاتی سووریی بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
- ئەو پەنابەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ وڵاتەکەیان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کۆچ داواکاری پێشکەش بکەن و هەمان ڕۆژ وادەی گەڕانەوەیان بۆ دادەنرێت.
- پەنابەران دەتوانن ئۆتۆمبێل و سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و فرۆشگاکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی بتوانرێت تۆماری پەنابەرە سوورییەکانی تورکیا لە سووریا بەکاربهێنرێت، لە باڵیۆزخانەی دیمەشق و کۆنسوڵخانەی حەلەب نووسینگەی فەرمانگەی کۆچ دەکرێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ساڵی 2017ەوە تاوەکو ئێستا 763 هەزار و 443 پەنابەری سووری بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان لە ئامادەباشی تەواودان