ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکاریی 800 پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


نزیکەی 800 ئەفسەری خانەنشینکراوی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەیەکیان بکات، ئەوان لە ساڵی 2022 ەوە خانەنشینکراون و پێشینەی خانەنشینییان پێنەدراوە.



چیرۆکی سەرەکی: 800 ئەفسەرەکە دەڵێن بەبێ خواستی خۆیان خانەنشینکراون کەچی پاداشتی خانەنشینییان پێنەدراوە، لە وەزارەتی پێشمەرگە پێیان دەڵێن کێشەکەیان لای وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینییە، وەزارەتی دارایش بەپێچەوانەوە دەڵێت گرفتەکە لای وەزارەتی پێشمەرگەیە.



لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2019 تاوەکو ئێستا پێشینەی خانەنشینی نەدراوە و هۆکاری ڕاگرتنەکەی بەغدایە، کە دەڵێت نابێت خانەنشین لەسەر وەزارەتەکان بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بێت'.



زانیاریی زیاتر: پرۆسەی گواستنەوەی خانەنشینی لە وەزارەتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەستیپێکردووە، لیوا بەختیار پێشبینی دەکات تاوەکو مانگی 7ی ساڵی 2025 پرۆسەکە بەردەوام بێت، دەشڵێت: "لە وەزارەتی دارایی کوردستان پێیان وتین کاتێک پرۆسەی گواستنەوەکە تەواو کرا، پارەی پێشینەی کۆتایی خانەنشینی بە خانەنشینکراوان دەدەین".



ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2022 دا 860 کەس بە پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کراون، ئەو پێشینەی خانەنشینیەی پێیان دەدرێت لە 7 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 40 ملیۆن. لە ساڵی 2019 ەشەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشینکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ