
ئەنەس حەتاب، ناسراو بە ئەبو ئەحمەد حدود وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگری گشتیی سووریا دیاریکرا
ئاڤا نیوز
حکومەتی نوێی سووریا بەردەوامە لە پڕکردنەوەی پۆستە وزارییەکانی و پێکهێنانی کابینەی نوێ، لەدوای دیارکردنی وەزیری دەرەوەی سووریا ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتیی دیارکردووە.
وێنە گەورەکە: تەحریرولشام بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی دیاریدەکات. دەسەڵاتدارانی تورکیا جەخت لەوە دەکەنەوە پێویستە بە زووترین کات ئیدارەی نوێی سووریا پێکبهێنرێت، پێشبینی دەکرێت زۆربەی وەزیرەکان لە ئەندام و هاوکارانی ئەحمەد شەرع و تەحریرولشام بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنەس حەتاب، ناسراو بە ئەبو ئەحمەد حدود وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگری گشتی سووریا دیاریکرا، حەتاب مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی بەڕێوەبردنی سووریا هەیە.
زانیاریی زیاتر: حەتاب کە ناسراوە بە ئەبو ئەحمەد حدود، تەمەنی 37 ساڵە و شوێنی لەدایکبوونی جەیرودە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، حەتاب دۆستێکی کۆنی ئەحمەد شەرعە، لە زۆربەی قۆناغەکاندا بەیەکەوە کاریان کردووە.
باکگراوند: حەتاب لە ساڵی 2013 یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەحمەد شەرع بوو و لە ساڵی 2014 ئەمریکا ناوی لە لیستی سزاکانی تۆمارکرد، حەتاب هاوکاری سەرەکی شەرع بووە لە هەموو چالاکییەکانیدا، هاوکات سەرکردایەتیی چەندین ئۆپراسیۆنی کردووە لە دژی داعش و قاعیدە لە ئیدلب.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان لە ئامادەباشی تەواودان