پووتین لەبارەی تێکشکانی فڕۆکەکە بەفەرمی داوای لێبوردن لە ئازەربایجان دەکات

شەیری بکە لە:
پووتین لەبارەی تێکشکانی فڕۆکەکە بەفەرمی داوای لێبوردن لە ئازەربایجان دەکات

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ڕووسیا بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی مەدەنی وڵاتی ئازەربایجان کە بووە هۆی مردنی نزیکەی 40 کەس، بەفەرمی داوای لێبووردنی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و دەڵێت: لە ئاسمانی ڕووسیا پێکراوە.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەوتنە خوارەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری مەدەنی ئازەربایجان کە ناوی ئیمبرایر 190ـە، بابەتێکی گەرمی میدیا جیهانییەکان بوو کە بەهۆیەوە نزیکەی 40 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەس دا، لە یەکەم ڕۆژیشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ ڕووسیا درێژ کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە هاوتاکەی ئیلام ئەلیڤ، سەرۆکی ئازربایجانی ڕاگەیاندووە:

٠ داوای لێبورد دەکەین فڕۆکەکە لە ئاسمانی ڕووسیا پێکراوە و هاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی قوربانییەکان دەردەبڕین.

٠ لەو کاتەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازربایجان هەوڵی داوە لە شاری گرۆزنی چیچان لە ڕووسیا بنیشێتەوە، پێش ئەوەی تێکبشکێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا چالاک بووە.

٠ لەو کاتەدا، شاری گرۆزنی و چەند شارێکی دیکەی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا هێرشیان کراوەتە سەر و سیستەمی بەرگریی ڕووسیاش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
لە پەیوەندییەکەدا پووتین باسی نەکردووە کە فڕۆکەکەی ئازربایجان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ڕووسیاوە کرابێتە ئامانج.

 

بۆچوونی بەرامبەر: سەرۆکایەتیی ئازربایجان ڕایگەیاند: ئیلام ئەلیڤ لە پەیوەندییەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە کە فڕۆکەکە لەو کاتەی لە ئاسمانی ڕووسیادا بووە، لەلایەن تەنێک لە دەرەوەی ڕووسیا کراوەتە ئامانج و کۆنترۆڵی لەدەست داوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: کایا کالاس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی خێرا و سەربەخۆ لەسەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی  دەکەن.

 

باکگراوەند: پێشتر جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی و سوپای ئەمریکا، ڕووسیایان بەتۆمەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەن تۆمەتبار کرد، بەڵام تا ئێستا ڕووسیا بەفەرمی دانی بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ