
نارین گورەن، ئەو کچەی بە کوژراوی لە شاری ئامادەی باکووری کوردستان دۆزرایەوە. وێنە؛ میدیاکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای تاوانەکانی هەشتی دیاربەکر، بڕیاری لەبارەی دۆسیەی کوشتنی نارین گورەن دا و سزای بەسەر چوار کەسدا سەپاند.
چیرۆکی سەرەکی: نارین گورەن، کچە تەمەن هەشت ساڵەکەی ئامەدی باکووری کوردستان، دوای 19 ڕۆژ لە ونبوونی، تەرمەکەی لە ناو توورەکەیەکدا لە گوندی تاشڤانتەپە لە کەناری ڕووبارێک دۆزرایەوە، ئەمەش بە گەورەترین تاوانی کوشتنی ئەمساڵی تورکیا و باکووری کوردستان دادەنرێت و زۆرترین کەسی خەمناک کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای باڵای تاوانەکانی هەشتی دیاربەکر ڕایگەیاند، یوکسێل گورەن دایکی و ئەنەس گورەن براگەورەی و سەلیم گورەن مامی بە زیندانی هەتاهەتایی بە تاوانی ئەنجامدانی کوشتنی نارین سزاداوە، هەروەها نەڤزاد بەهتیار بە تاوانی هاندەری تاوانەکە بە چوار ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردن سزا دراوە.
باکگراوند: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دیاربەکرەوە کراون، 12 کەس دەستگیرکرابوون کە لەنێویاندا باوک، دایک، براگەورە و مامی نارین و دراوسێیەکەیان هەبوون، بەڵام دواتر باوکی بێ تاوان دەرچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا