مەشهەدانی: ترەمپ لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداری بە سوودانی داوە
- عێراق
- 30 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی و دۆناڵد ترەمپ لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبییە" تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و سووریا و ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: مەشهەدانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەر کاتێک یاسای هەڵبژاردن پەسند کرا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. بەڵام ئەگەر بێت و بارێکی نائاسایی بێتە پێشەوە ڕەنگە هەڵبژاردن دوابخرێت.
- خراپبوونی ئاسایشی سووریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت و ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری لەسەر عێراق هەیە.
- گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بە سوودانی ڕاگەیاندووە، پێویستە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
- گرووپە چەکدارەکان وەڵامی داخوازییەکانیان دایەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ لێدان لە عێراق هێشتا مایەی نیگەرانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە