
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت، هێزە ئەمنییەکانیان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەو قسانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێدایە، هۆشدارییەکان لەبارەی داماڵینی چەک لەدەست گرووپە چەکدارەکان و گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و هەڕەشەکان بۆ لێدان لەو گرووپە چەکدارانە بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 5-1-2025، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری لە ڕێوەڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی گوتارەکەیدا سوودانی ڕایگەیاند:
- عێراق بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت و "هێزە ئەمنییەکانمان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە".
- حەشدی شەعبی بەشێکە لە دەوڵەت و لەژێر چەتری ئەو وڵاتەدایە و بەرگریی لێ دەکات.
- حەشدی شەعبی هێزێکی سەرەکییە لە بەرگریکردن لە عێراق.
- حکومەتەکەمان پەرۆش بوو بۆ بە هێزکردنی حەشدی شەعبی، بە پشتیوانیکردن و ئامادەکردنی وەک هێزە ئەمنییەکانی دیکە.
- حەشدی شەعبی فاکتەرێکی سەرەکی بوو لە فاکتەرەکانی ئاسایش و ئاشتی، ڕێگەی بۆ حکومەت خۆشکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و چاکسازی بنەڕەتی ئیداری و ئابووری.
-ڕۆڵی ڕوونی عێراق لەو قەیرانەدا دەرکەوت کە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە ناوچەکەی گرتەوە.
- عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتە گرنگانەی کە کاری بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕاگرتنی کاردانەوە و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی کرد.
- حکومەت توانی عێراق بپارێزێت لە چوونە ناو بازنەی ئەو ئاگرەی کە مەبەست بوو لە سنووری غەززە و لوبنان فراوانتر بێت.
- پێشهاتەکانی سووریا کاریگەرن لەسەر ئێستا و داهاتووی ناوچەکە هەیە، و پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و دامەزراندنی سیستەمێکی فرەیی کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت.
- نابێت هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباری سووریا بکرێت و دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگیرێت.
لەلایەکی دیکە: بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین دۆسیە تاوتوێ بکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاندووە، سوودانی لەگەڵ خۆی دۆسیەی ناوخۆیی و ناوچەیی گەرم دەباتە تاران، لەوانە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ڕەنگە ئەو پەیامە هۆشداریییە تووندەش بە تاران بگەیێنێت کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە پێی دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات