ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەسەر سێ تەوەری تایبەت بە مووچە و بوودجە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم

دیمەنی کۆبوونەویەکی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی 2025 دەکات و تایبەت دەبێت بە مووچە و بودجە و پرسە داراییەکان.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی بۆ تورکیا دەکرێت و خۆی سەرپەرشتی دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت ئەمانیش:-
- تەوەری یەکەم: بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت.
- تەوەری دووەم: ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر ڕۆشناییی دواڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.
- تەوەری سێیەم: ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانان دەخرێتە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، وێڕای ڕاپۆرتەکە، بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ حکومەتی عێراق و پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی ئامادەکردنی لیستی موچەخۆران گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ عێراق، سەرباری چەندین ڕێککەوتن و جێبەجێکردن و پابەندبوونیان پێوەی، بەڵام بە درێژایی ساڵی ڕابردوو لەکاتی خۆیدا و بە تەواوی پارەی مووچەی بەدەست نەگەیشت، بەهۆیەوە هەندێک مانگ دابەشکردنی مووچە دواکەوت، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ دیارنییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت