
لۆگۆی ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دوو ساڵ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژبکرێتەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 07-01-2025، تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتاییهات، ئەمەش لە كاتێكدایە کە بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بە یەکێک لە هەڵبژاردنە گرنگەکان ناوزەندی دەکەن، بۆیە زۆرینەی هێز و لایەنە سیاسییەكان كۆكبوون لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆن.
لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر داوای زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەكان، ماوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو دوو ساڵی دیکە درێژکرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی پێشوو، عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای وڵات ڕێگە بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان نادات، باشترین چارەسەر ئەوەیە پەرلەمان تەمەنی ئێستای ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بۆ ساڵێك درێژبكاتەوە، تاوەکو سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.
باکگراوند: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسیەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات