
وێنەی ساڵی ڕابردووی ڕووباری دیجلە کە تێیدا دەردەکەوێت ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە
ئاڤا نیوز
لە وڵاتێکدا کە دوو ڕووباری سەرەکی پێدا دەڕوات و دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سرووشتی، نیوەی دانیشتووانەکەی بەهۆی پیسبوونی ژینگە و ئاوی ڕووبارەکانییەوە ئاوی پاکیان پێ ناگات.
وێنە گەورەکە: جیا لە وشکەساڵی و بە بیابانبوون، پیسبوونی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لە عێراق، ئاڵنگارییەکی دیکەی بەردەم حکومەتەکەی سوودانییە و هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر دانیشتووانی عێراق کە ژمارەیان ئێستا نزیکەی 43 ملیۆن کەس دەبێت.
لێدوانی فەرمی: خالد شمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت: ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیا ئەهلییەکان پاشەڕۆ و پیسایی دەخەنە نێو ڕووبارەکانی عێراقەوە، هەروەها زۆربەی نەخۆشخانەکان کە لە ڕووبارەکانەوە نزیکن، ئاوی پیس دەخەنە نێو ڕووبارەوە".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "بەهۆی پیسبوونی ڕووبارەکانی عێراقەوە، نیوەی دانیشتووانی عێراق ئاوی پاکیان پێ ناگات" عەلی ئەیوب، پسپۆڕ لە بواری سەرچاوەکانی ئاو لە یونسێف
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات