پەرلەمانتارێکی ئێران: دروستنەکردنی حەشد لە سووریا هۆکار بوو لە ڕووخانی ئەسەد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی دووەم

دڕاندنی پۆستەری وێنەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیێنێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی ئەسەد ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئێران بوو بۆ گۆڕینی هێزە مەشقپێکراوەکانی ئێران لە سووریا بۆ هێزێکی سەربازی هاوشێوەی حەشدی شەعبی لە عێراق.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کۆمەڵێک دۆسیەوە سەردانی تارانی کرد و یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانیش، پرسی هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنەوەیان بوو بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئێران لەوبارەیەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی عێراق کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەنی کردووە، بە دووری دەزانن سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری ئێران بەدەست بهێنێت بۆ بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە هێزە عێراقییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم بابەتە پێچەوانەی ستراتیژی ئێرانە کە ئەویش بەهێزکردنی بریکارەکانیەتی بۆ ئەوە لە بری ئەوان شەڕ بکەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران دژی بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە بەتایبەتی لە لێدوانەکەی ئەحمەد بەخشیش ئەردەستانی، ئەندامی کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران کە دەڵێت: "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی ئەسەد ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئێران بوو بۆ گۆڕینی هێزە مەشقپێکراوەکانی ئێران لە سووریا کە زۆربەیان لە عەلەوییەکان و شیعەکانی سووریا پێکهاتوون بۆ هێزێکی سەربازی هاوشێوەی حەشدی شەعبی لە عێراق".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەردەستانی "ئێران نزیکەی 130 هەزار کەسی لەو هێزانە بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران مەشق پێکردووە، بۆیە ئێران ڕەتی دەکاتەوە ئەو هێزانە هەڵوەشێنەوە، بەو پێیەی ئەوان گەرەنتی هەژموونی ئێران لە عێراق دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران، لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران. خامەنەیی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە حەشدی شەعبی یەکێکە لەپێکهاتە هەرە گرنگەکانی هێز لە عیراق و پێویستە هەوڵ بدرێت لەجاران زیاتر بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.
باکگراوند: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 8-1-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و لەگەڵ هەریەکە لە ڕێبەری باڵا، سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
چوار گەنج لە ڕووباری خازر خنکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان ڕێكدەخرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یەمەن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین