محەممەد حاجی مەحموود: پشتگیریی لە هەڵوێستی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دوای کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە و بودجە، دەڵێت، " پشتگیری لە سەرۆکی حکومەت دەکەین".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-1-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکان و پێشێلکارییەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو، جەخت لە یەک هەڵوێستی کورد و قبوڵنەکردنی زوڵمی بەغدا بەرامبەر خەڵکی کوردستان کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
-ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەرکرا، سێیان لەبارەی مووچە و بودجەیە، یەکێکیان باسی کشانەوە دەکات، من لەگەڵ کشانەوەم لە بەغدا، چونکە دڵنیام بەغدا کار بۆ کورد ناکات، ڕەنگە فشاریان لەسەربێت و هەندێک کار بکەن، بەڵام دیسان دەچنەوە سەر ئەقڵە کۆنەکەی پێشتر.
- دەبوو سێ لایەنەکەی دیکە (نەوەی نوێ، یەکگرتووە، کۆمەڵ) بەشداری کۆبوونەوەکەیان بکردایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداریکردنی پارتی و یەکێتی ڕەنگە پێکەوەبوونیان بەس بێت بۆ ئەوەی بەسەر گرفت و ئاستەنگەکان سەریان بخات.
- دوای ئەو گۆڕانکاریانەی لە سووریا ڕوویاندا، ئێستا پێموایە کورد لە سووریا و تورکیا و عێراق بەهێزە، بەپێچەوانەوە بەرامبەرەکانی لاوازن، بەنموونە حکومەتی عێراق وەکو دوو هەفتە پێش ئێستا بەهێز نییە و لاوازە.
- چەندین ساڵە مافی خەڵکی کوردستان و نەوەتەوەییمان لە بودجە و مووچەدا کۆکردووەتەوە، دادگا لە جیاتی پەرلەمان و حکومەت بڕیار دەدات، دەبێت ئەمە ڕابگیرێت و پێیان بڵێن، ئەم بڕیارانە ئیشی پەرلەمانە نەک دادگا.
- وەکو حیزبی سۆسیالیست پشتگیریی لە هەڵوێستی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت