
یەکێک لە لۆفەکانی ڕێگای زینی وەرتێ کە بەهۆی باریی بەفرەوە ئاستەنگی زۆر بۆ شۆفێران دروست بووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفر لە زینی وەرتێ، ڕێگای نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ بە تەواوی دادەخرێت و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ شۆفێران دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هاوکات بەهۆی بەفرەوە ڕێگای زینی وەرتێ کە هەردوو ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بە یەکەوە دەبەستێتەوە، داخرا.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێگاکە بەرزی و نزمی زۆری تێدایە، هاوکات پێچەکانی سەختن، بۆیە بە بارینی بەفرێکی کەم دەبێتە جێگەی مەترسی بۆ شۆفێران و هاونیشتمانیان، هاوکات بەکارهێنانی شەقامەکە لە ئێستادا مەترسیی لەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو تیمەکانی پاککردنەوە و ڕاماڵینی بەفر دەگەنە ناوچەکە و ڕێگاکە پاک دەکەنەوە، داوا لە شۆفێران و بارهەڵگرەکان دەکرێت ڕێگاکە بەکار نەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات