
سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نانسی پیلۆسی و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا وێنەیەکی یادگاری دەگرن، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی دووپاتدەکەنەوە و ڕایدەگەیێنن بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانن.
بۆچی گرنگە: دوای فشارە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سێس مێڵتن، دۆن بەیکن، براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.
نێوەڕۆکی کۆبوونەوە: باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی ئەمریکای کردووە. ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێکردنی دەستووری عێراق و، دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و، پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەندامانی کۆنگرێس سەرۆکوەزیران بارزانیان وەک جەنگاوەر و خەباتکاتکارێکی ڕێگەی ئازادی ناساندووە، جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە