نێچیرڤان بارزانی و مەحموود مەشهەدانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەنەوە
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەحموود مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی به‌رنامه‌ى سەردانه‌كه‌يدا بۆ بەغدا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، کۆبووەوە و جەخت لە بەهێزکردنی هاوکارییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستووری عێراق کرایەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌ش، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیری و گەشەسەندن لە وڵات‌دا بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتوو، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای له سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کرد له هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 ڕۆڵی خۆیان ببینن، به جۆرێک که دادپه‌روه‌ری له ده‌ستبه‌رکردنی ماف و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بکات، به‌تایبه‌تی پرسی دابینکردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌موو عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەردوولا پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانگارييهكانى سووريايان تاوتوێ کردووە و جەختيان لەسەر گرنگيی هەماهەنگيی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييهكان كرده‌وه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی هه‌ڕه‌شه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە