کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک
ئاڤا نیوز
سەرەڕای نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پارەدارکردنی خەرجییەکان لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە، یەکێک لەو خەرجییانەش پاککردنەوەی شەقامەکانە.
وێنە گەورەکە: پاکڕاگرتنی کوچە و کۆڵان و شەقامەکان و فڕێنەدانی پاشماوە و پاراستنی ژینگە لە هەموو وڵاتێکدا کاری جددی لەسەر دەکرێت و بەردەوام هاووڵاتیان هۆشیار دەکرێنەوە، لەهەمان کاتدا پارەیەکی زۆری پێویستە، بۆیە داوادەکرێت پاشماوە و خۆڵ و خاشاک فڕێ نەدرێتە سەر شەقام و پاکوخاوێنی بپارێزن.
زانیاریی تایبەت: تیمی ڕۆژنامەوانیی ئاڤا بەدواداچوونێکی وردی لە ماوەی 9 مانگدا کردووە لەسەر بڕی ئەو زبڵ و پاشماوانەی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەکرێتەوە و تێچووەکەشی خستووەتەڕوو کە بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 21 هەزار و 870 تۆن کۆکراوەتەوە، تێچووەکەی 25 ملیار و 870 ملیۆن و 773 هەزار بووە.
سلێمانی: 13 هەزار و 950 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی 25 ملیار و 758 ملیۆن و 142 هەزار دینار.
دهۆک: 11 هەزار و 430 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی 17 ملیار و 407 ملیۆن و 587 هەزار دینار.
هەڵەبجە: یەک هەزار و 566 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی یەک ملیار و 673 ملیۆن و 812 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: چوار هەزار و 653 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی پێنج ملیار و 493 ملیۆن و 678 هەزار دینار.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: سێ هەزار و 735 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی چوار ملیار و 477 ملیۆن و 500 هەزار دینار.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین: چوار هەزار و 410 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی پێنج ملیار و 880 ملیۆن و 366 هەزار دینار.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: سێ هەزار و 510 تۆن زبڵ و خاشاک بە تێچووی شەش ملیار و 334 ملیۆن و 14 هەزار دینار.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانەی بە جیا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان دەست ئاڤا کەوتووە، تەنیا لە نۆ مانگی ساڵی 2024 زیاتر لە 92 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی زبڵ و خاشاک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، پشکی شێر بەر پارێزگای هەولێر کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت