کۆریای باکوور داوا لە سەربازەکانی دەکات لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەگەر گەمارۆ دران خۆیان بکوژن
- جیهان
- 13 کانوونی دووەم

دوو سەربازی کۆریای باکوور لە بەرەکانی شەڕدا
ئاڤا نیوز
کۆریای باکوور 300 سەربازی لە ڕووسیا کوژراون لەکاتێکدا هەزاران سەربازی بۆ ئەو وڵاتە ناردووە تاوەکو لە جەنگی دژ بە ئۆکراینا بەشداری بکەن. حکومەتی کۆریای باکوور داوای لە سەربازەکانی کردووە ئەگەر گەمارۆدران خۆیان بکوژن و نەبنە دیل.
وێنە گەورەکە: ئۆکراینا و ئەمریکا و کۆریای باشوور بیۆنگ یانگ تۆمەتباردەکەن بەوەی هەزاران سەربازی بۆ شەڕکردن لە بەرەی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا ناردووەتە ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: لی سیۆنگ کوین پەرلەمانتاری کۆریای باشوور ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوان لە ڕیزەکانی سەربازانی کۆریای باکوور لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا گەیشتووەتە سێ هەزار کوژراو و بریندار، لە نێویاندا 300 سەرباز کوژراون. هاوکات دوو هەزار و 700 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە جلوبەرگی ئەو سەربازانەی کۆریای باکوور کە کوژراون ئەوە دۆزراوەتەوە کە کۆریای باکوور فشاری خستووەتە سەر سەربازەکانی، کاتێک گەمارۆدران خۆیان بتەقێنەوە تاوەکو بە دیل نەگیرێن.
لەلایەکی دیکەوە: هێزی تایبەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند: لە هێرشێکدا 17 سەربازی کۆریای باکووریان کوشتووە و سەربازێکی دیکەش لە ڕێگەی بۆمبی دەستییەوە خۆی تەقاندوەتەوە.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا نە مۆسکۆ و نە پیۆنگ یانگ پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە سەربازانی کۆریای باکوور شانبەشانی سەربازانی ڕووسیا شەڕ دەکەن، بەپێی زانیاریی ڕووسیا تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو پێشکەشی پیۆنگ یانگ دەکات لە بەرامبەر جێگیرکردنی سەربازانی کۆریای باکوور، لەکاتێکدا هەوڵدەدات جبەخانەکەی بەهێز بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە