
دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، سێ ژمارە تەلەفۆنی بڵاوکردەوەتەوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە هەر کوێ سەرپێچی ژینگەییان بینی لە ڕێگەی ئەو ژمارانەوە پەیوەندی بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەیی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان کاراتر کراون.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی 12-1، پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکیدا، یەکێک لە بڕیارەکان دانانی سێ ژمارە تەلەفونە بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان، ئەگەر هاونیشتمانییان هەر سەرپێچییەکیان بینی دەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: "هێڵە گەرمەکە 24 کاتژمێر بەردەستە و هەر سەرپێچییەک هەبێت لیژنەکانی ژینگە بە زووترین کات دەگەنە شوێنەکە". دڵشاد هیرانی وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر کارای کردوون ئەمانەن:
07501859805
07501859808
07831239606
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات