
لۆگۆی مەسەدە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
باڵی سیاسی هەسەدە ڕایدەگەیێنێت گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوام دەبن، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا ڕێککەوتوون چوار لیژنەی سەربازی و ئابووری و ئەمنیی و ئیداریی پێکبهێنرێن و گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەندێک ڕێککەوتن بكرێن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرع دەیەوێت حکومەتی داهاتووی سووریا سەرجەم پێکهاتە و هێزەکان لەخۆ بگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوو هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ هەسەدە کۆبوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: زاهیر ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” کە باڵی سیاسی هەسەدەیە، لەمیانی دیالۆگێکدا لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، بەفەرمی گفتوگۆیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا کردووە و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن.
ناوەڕۆکی قسەکانی زاهیر ئەحمەد لە ڕاگەیێنراوێکدا خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوەش کردووە هەموو کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ دیمەشق ئەرێنی و بەرهەمدار بوون، بۆیە گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەندێک ڕێککەوتن بكرێن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش عەلی رەحمۆن، جێگری هاوسەرۆکی مەسەدە ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی چوار لیژنەی سەربازیی و ئابووری و ئەمنی و ئیداری. پێکهێنانی لیژنەکان بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە هەر چوار بوارەکە.
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە دیمەشق کۆنفرانسێک لەبارەی ئایندەی سووریا بکرێت، زاهیر ئەحمەد دەڵێت: کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو نابێت ئەگەر هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆ نەگرێت”.
هەروەها دەڵێت: “ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە بەشداربین نەك وەك تاک، بەڵکو دەبێت بەشداریكردنمان وەک هێزی بنەڕەتی بێت کە ناوچەکەیان پاراستووە و ئەزموونی سیاسی و ئیداری و سەربازییان هەیە”.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟