مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
تەنیا چوار ڕۆژ ماوە بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، لێرە و لەوێ باسی داوەتی فەرمی دەکرێت بۆ ئەو بۆنەیە و کەسانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشت کراون، بەڵام وانییە، بەشداریکردن بە فۆرمە و هەر کێ حەز بکات دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-1-2025 لە شەقامی پەنسلڤانیا لە واشنتن لەسەر سەکۆیەک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سوێند بخوات و وەک 60ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەکار بێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوو جۆر بەشداریکردن لە مەراسمیی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ هەیە، کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی 60ـەمین سەرۆکی ئەمریکا لینکێکیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن لە ئاهەنگەکەدا لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە و هەموو شتێکیان خستووەتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە لینکەکە پێویستە تەنیا 10 خانە پڕبکەیتەوە، ئەمانیش بریتین لە ناوی سیانی، ناونیشان، ناوی شار، ژمارە تەلەفۆن و چەند زانیارییەکی دیکە، بۆیان دەنێریت و دواتر بانگهێشتنامەت بەدەست دەگات. بانگهێشتنامەکە بەشداری تۆ لە بۆنەکە نیشان دەدات، وەکو هەموو هاووڵاتییەکی تر لە ئەمریکا دەتوانێت لە مەراسیمەکە بەشدار بێت.
زانیاریی زیاتر: پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە بەو مانایە نایەت تۆ داوەتی فەرمی حکومەتی ئەمریکا بیت، بەڵکو بەشدارییەکە تەواو خواستی کەسییە و هەموو تێچووی گەشت و مانەوەت لە ئەمریکا لە ئەستۆی خۆت دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەوەی زانراوە ئەو بازنە بچووکەی لە دەوری ترەمپ لەسەر سەکۆی سوێندخواردن دادەنیشن، تەنیا ئەوانە بانگهێشتی فەرمی خۆیەتی، ئەوانی تر هەموویان بە ئارەزووی خۆیان چوونەتە شوێنەکە و وەکو ئەو خەڵکە دەبێت لە جەنجاڵی بووەستن.
ئەمەش بزانە: جۆرێکی دیکەی بەشداریش هەیە، هەر کەسێک مۆڵەتی بازرگانی هەبێت یان توانای وەرگرتنی ڤیزا و تکتی فڕۆکە و خەرجی هەبێت، دەتوانێت بەشدار بێت لەم مەراسیمە. واتا ئەگەر بازرگان بیت و مۆڵەتی فەرمیت هەبێت، لە هەمان کاتتدا ڤیزای ئەمریکات وەرگرتبێت، تکتێک بکڕە و بڕۆ بەشداربە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن