ئاڤا نیوز
تیمەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و پۆلیسی قایمقامیەت، دوای بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و دوا ئاگاداری دەدەن بە کارگەکانی شیشی سنووری پارێزگای هەولێر ، لەمەودوا هەر کارگەیەک لە ژێر مەرجە ژینگەییەکاندا کار نەکات لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە، هاوکات سزای سەرپێچیکارانیش بدەن.'
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم ناسیح، ئەندامی لیژنەی پشکنین و چاودێری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، "پێنج کارگەی ستیل ئاگادارکردنەوەیان پێدەرێت کە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە بکەن، بۆ ئەوە چارەسەری ئەو دووکەڵە بکەن لە کارگەکانیانەوە دەردەچێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ڕێکار و ڕێنمانییەکان، ئەوا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە، جا بە سزادان بێت یان داخستن." ئیبراهیم ناسیح وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات