ئەمریکا دەقی سزاکانی سەر تورکیا لە فەرمانی نوێی سەرۆکایەتیی لادەبات
- جیهان
- 17 کانوونی دووەم
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر لابردنی دەقی سەرجەم سزاکانی سەر تورکیا لە فەرمانی نوێی سەرۆکایەتیی کردووە کە لەساڵی 2019 بەهۆی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر سووریا خرابووە سەر تورکیا و دواتر ڕاگیرا.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی بایدن وەک دەستکەوتێکی یاسایی گرنگ بۆ ئەنقەرە هەژمار کرا کە لە مێژە داوای دوورخستنەوەی تەواوەتی تورکیا لە فەرمانی ساڵی 2019 دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارەی بایدن بەپێی دۆخی ئێستای سووریایە، بە فەرمانی سەرۆکایەتی کە سزاکانی بەسەر تورکیادا سەپاندبوو، پێداچوونەوەی بە سەر تورکیادا کردووە، لە دەقی پێشوودا هەموو ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە تورکیا لە فەرمانە نوێیەکەی سەرۆکایەتیی لابردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن لە فەرمانە نوێیەکەی سەرۆکایەتیدا پێداچوونەوەی بە فەرمانی ژمارە 13894 کرد کە بە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە 14-10-2019 بڵاوکرایەوە و هەموو بڕیارەکانی لەبارەی تورکیاوە لە دەقی پێشوودا لابرد.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە ئاگادارییەکەیدا بۆ کۆنگرێس، بایدن ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 2019ەوە دۆخی سووریا گۆڕانکارییەکی جددی بەسەر هاتووە و کارنامەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تورکیا) کە بابەتی ئەو فەرمانە بووە، بەجێهێڵراوە.
بە فەرمانە نوێیەکەی بایدن، ئەمریکا بەپێی هەلومەرجی هەنووکەیی پێداچوونەوەی بە پرۆسەکانی داڕشتنی سیاسەتەکانی سەبارەت بە سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا دەتوانێت سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە هەڕەشە لە ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیری یان یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن.
باکگراوند: لە فەرمانی سەرۆکایەتیدا کە لە 14-10-2016 بە واژۆی ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، بە هۆی ئۆپەراسیۆنی “بەهاری ئاشتی تورکیا لە دژی سووریا”، سزا بەسەر وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکان، هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی پێشووی تورکیا، فاتح دۆنمێز، وەزیری پێشووی وزە و سامانە سروشتییەکان و سلێمان سۆیلو، وەزیری پيشووی ناوخۆی تورکیا سەپاند، دواتر لە 23-10-2019 ترەمپ سزاکانی لەسەر هەڵگرتن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت