
بڕینەوەی داربەڕوویەک لەلایەن سەرپێچیکارێکەوە؛ تێبینی، وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە سنووری مێرگەپان نزیکەی 40 دار بەڕوو لەلایەن سەرپێچیکاران بڕاونەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانییش دەڵێت، لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستیپێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای گەڕانی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان، دەرکەوت نزیکەی 40 داربەڕوو لە سنوورەکە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بڕاونەتەوە، لە شوێنی دیاریکراویش کەسی تۆمەتباری لێ نەبووە و هیچ کەسێك دەستگیر نەکراوە، هاوکات لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە سنوورى ناحیەى بەرزنجەى سەر بە قەزاى سەید سادق، مەفرەزەکانى پۆلیس توانیان هاووڵاتىیەک بە تۆمەتى داربڕین دەستگیر بکەن، هاوکات ئۆتۆمبێلێک و مشارێکی داربڕینیش دەستیان بەسەرداگیرا.
ئەمەش بزانە: لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پلیسی دارستانی ناڵپارێز، لە سنوورى گوندى کۆڵیتان سێ کورەى خەڵوز تێکدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات