نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان پشتیوانی لە عێراق دەکەین
- عێراق
- 20 کانوونی دووەم

گێڕانەوەی بەشێک لەو پارانەی کە بەهۆی گەندەڵییەوە براونەتە دەرەوەی عێراق، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پشتیوانی لە عێراق دەکەن و لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای پەیوەست بەو بابەتانەش پێشنیازیی خۆیان پێشکەش بە حکومەت دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، لەدوای ساڵی 2003ەوە عێراق ملیاران دۆلاری لە داهاتی نەوت دەستکەووتوە، لەو بڕەش نزیکەی 150 ملیار دۆلار بەگەندەڵی براوەتە دەرەوەی عێراق.
لێدوانی فەرمی: ئاوکی لوتسما، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە:
- پشتیووانی لێکۆڵینەوەی بنکۆڵکاری تایبەت بە دزینی پارەی عێراق و بردنی بۆ دەرەوە دەکەین، بە ئامانجی ئەوەی حکومەتیش بەدواداچوونی بۆ بکات و بۆ وڵات بگەڕێنرێتەوە.
- چاودێری هەوڵەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق لەڕێگای دادگای مەدەنیی و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی دۆسییەکانی گەندەڵی دەکەین، سەرکەوتنی ئەم هەوڵەش پێویستی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتیی هەیە.
- هاوکاری حکومەتی عێراق دەکەین تا بتوانێت ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە کە لە وڵاتانی دیکە سڕکراون و بڕیاری دادگا لەبارەیانەوە پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، هاوکات لەبوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر مامەڵەی گوماناوی بانکی و سڕکردنی ئەو پارانەی گومانیان لەسەرە پشتیوانی بەغدا دەبین.
- هاوکاری هەوڵەکانی عێراق دەبین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دوور لە گەندەڵیی، تا بەهۆیەوە هەموو هاووڵاتیان بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بە مافەکانیان بگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار ژمارەیەک جادووگەر و سیحرباز دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: ئەنفالکردنی بارزانییەکان تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت