کاروان زێباری لەبارەی ڤیزای ئەمریکا و کاریگەرییەکانی هاتنەوەی ترەمپ لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
دوای هاتنەوە سەر حوکمی دۆناڵد ترەمپ، وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە پرسیاری لەبارەوە دەکرێت، ئایا لەمەودوا ئاسانتر دەبێت یان قورستر؟
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپ چاوەڕوانی گۆڕانکاری زۆر دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان، گۆڕانکارییەکانیش زۆر بابەت دەگرنەوە و بەدڵنیاییەوە یەکێکیان پێدانی ڤیزای ئەمریکا دەبێت، کە ئێستا وەرگرتنی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق قورسە.
لێدوانی فەرمی: کاروان زێباری، بەڕێوەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی کوردستان لە واشنتن، لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیا کە لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپ پێشبینی چی دەکات؟ وتی پێشبینی ناکرێت هیچ ئاسانکارییەک لە پێدانی ڤیزا بکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی کاروان زێباری، ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی 100 بڕیار دەردەکات، بەشێکیان تایبەتن بە ئاسایشی سنوورەکان و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارانە ڕێگربن لە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ خەڵکی عێراق. بەکورتی ئەگەر قورستر نەبێت ئاسانتر نابێت.
باکگراوند: ترەمپ ساڵی 2016 کاتێک یەکەمجار وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو، بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ئەمریکای لە ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان دەرکرد، یەکێک لەوان عێراق بوو، بەڵام دواتر عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا، بە مەرجی ناردنەوەی ئەو عێراقییانەی لە ئەمریکا دەژین و تۆمەتبارن بە تووندوتیژی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت