
دیمەنی دوو کارمەندی بەرگری شارستانی لە مەرزی کێلێ
ئاڤا نیوز
دوای دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ ڕێگای مەرزی کێلێ لە دەڤەری راپەڕین داخرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕووی گەشتیاران و شۆفێران دا کرایەوە، هاتووچۆی گەشتیار و ئۆتۆمبێل تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دووشەممە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و گەشتیاری لە مەرزی کێلێ پەکخرا و رێگای مەرزەکە بە تەواوەتی داخرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە مەرزی کێلێ، تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە مەرزی کێلێ ئێستا مەرزەکە بە ڕووی گەشتیاری و بازرگانی کراوەتەوە و هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە، بەڵام بەستەڵەک و بەفر هەر ماوە.
زانیاریی زیاتر: مەرزی كێلێ یەكێكە لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، رۆژانە نزیكەی 150 تا 200 بارهەڵگر و 800 گەشتیار لەرێگای ئەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن، كەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی لەوێوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە