سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەکو ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە 26-1-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوێکی خێرا و بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دەکات.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە نووسراوێکی خێرا و بەپەلەی بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ناردووە، نووسراوە سێ خاڵ لەخۆدەگرێت و داوای کردووە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر وەڵامی پێویستیان بۆ بنێرن
داواکارییەکان چین؟
یەکەم: لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە بکەن بەبێ ناوی ئەوانەی کە بڕیارە ئەمساڵ خانەنشین بکرێن. سیستمی پەیڕۆڵ ئەلیکترۆنییە و یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئۆنڵاین لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە دەکات، ئەمەش زۆر کێشە چارەسەر دەکات.
دووەم: لیستی خانەنشینانی نوێ بە هەموو زانیارییەکانەوە ئامادە بکەن، کە بڕیارە لەسەر داواکاریی بەغدا ئەم مانگە سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین بکرێن و 35 بۆ 37 هەزار کەس دەگرێتەوە. ئەوانەی تاوەکو 31-12-2024 تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ خانەنشین دەبن.
سێیەم: لیستی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ واتا 2025 خانەنشین دەبن، واتا تا کۆتایی ئەمساڵ 31-12-2025، لیستی ئەوانیش بە جیاواز ئامادە بکەن، لەگەڵ میزان موراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە) کە لیستی خەرجییەکان دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە نووسراوەکە باس لەوەش کراوە، پێویستە هەموو یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەت و دەستەکان لەسەر خەت بن بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە ناڕوون بێت، واتا کاتێک داواکارییەکان دەنێرنەوە ئەگەر پرسیاریان هەبوو، ڕوونکردنەوەیان پێبدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت