
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی ئیدارەی کەرکووک - وێنەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانى عێراق هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکووکی بۆ لایەن و پێکهاتەکانى کەرکووک پێکهێنا و خۆی بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ چاودێرى دەکات و لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆدەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی 03-03-2024، کۆبوونەوەی دووەمی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت و لایەنە براوەکانی کەرکووک پڕۆژەی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک ئاراستەی سەرۆکوەزیران بکەن.
لێدوانی فهرمی: حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک بە ئاڤا نیوزی گوت: هەشت لایەنی براوەی هەڵبژاردن پڕۆژهی خۆیان ههیه، ئێمه وهكو كورد داوا دەکەین کوردێکی بێلایەن پارێزگاری کەرکووک بێت، سەرۆکی ئەنجوومەن عەرەب بێت و قایمقامی ناوەندیی کەرکووک تورکمان بێت.
وێنە گەورەکە: کەرکووک لە سێ نەتەوەی جیاواز پێکدێت و دۆخێکی تایبەتی ھەیە، هەشت لایەنی براوەی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگاری شارەکە بە مافی خۆیان دەزانن، ئەمەش ئاستەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دروست کردووە و ئێستا سەرۆکوەزیرانى عێراق ههوڵی چارهسهكردنی كێشهكانیان دهدات.
ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە:
ئەو وادەیە کۆتاییهات کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە بۆ لایهنهكانی كهركووك دیاریکرابوو
بڕیاره سبەی لە بەغدا جارێکى دیکە کۆبوونەوەى سوودانى لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکانى کەرکووک بەڕێوەبچێت و لایەنەکان بەشێوەیەکى فەرمیی بەرنامەى خۆیان بۆ ئیدارەدانى شارەکە پێشکەش بکەن و پاشان لەبارەیەوە گفتوگۆ بکەن.
هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکووک
10 ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەى لایەن و پێکهاتەکانى کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا هاوپەیمانیى ئیدارەدانى کەرکووک پێکهێنرا کە بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ لەلایەن سوودانییەوە چاودێرى دەکرێت، سوودانى وادەیەکى بۆ لایەن و پێکهاتەکان دیاریکردبوو کە پلان و نەخشەڕێگەى ئیدارەدانى کەرکووک بەپێى ڕوانگەی خۆیان دیاری بکەن، ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتاییهات.
دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق تێپەڕیوە
ماوەى زیاتر لە دوو مانگە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەچووە، بەشێکى زۆرى پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێییەکانیان پێکهێناوە، بەڵام لە شارى کەرکووک تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنان و دابەشکردنى بەرپرسیارێتییەکانى پارێزگاکە.
بهپێی ئهو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز كهوتوون، پڕۆژە و پێشنیازی لایەنە جیاوازەکانی کەرکووک بهمشێوهیەن:
ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت؛ لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ـی کانوونى یەکەمى 2023، كورد حهوت ئهندام، عهرهب شهش ئهندام، توركمان دوو ئهندام و لیستی بابلیۆن کورسیەکی کۆتای مەسیحییەکانی ئەو ئەنجوومەنەى بەدەستهێنا.
ڕەعد ساڵح، ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگاری كهركووک له لیستی قیادە، به ئاڤا نیوزی ڕاگهیاند: پڕۆژەیەکمان ئامادە کردووە کە پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن دوو ساڵ بەدوو ساڵ بن، لهنێوان ههرسێ نهتهوهی سهرهكی كهركووک.
پلان و نەخشەڕێگهى ئیدارەدانى کەرکووک لە ڕوانگەی هەشت لایەنی براوەی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بهمشێوهیه:
- یەکێتی خاوەنی پێنج کورسییە، پارێزگار بۆ کورد و لە نێویشیدا بۆ یەکێتی بێت، سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ عەرەب و جێگرێكی پارێزگار وجێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی بۆ توركمان بێت.
- پارتی دوو کورسی هەیە داوا دەکات کوردێکی بێلایەن پارێزگاری کەرکوک بێت و سەرۆکی ئەنجوومەن عەرەب بێت و قایمقامی ناوەندی کەرکووک تورکمان بێت.
- هاوپەیمانی عەرەبی کە سێ کورسیان هەیە داوا دهكهن، پۆستی پارێزگار بۆ عهرهب بێت، لە بەرامبەردا پارێزگار یەک جێگری هەبێت بۆ کورد بێت. سەرۆکی ئەنجوومەن کورد (یەکێتی) بێت و جێگرەکەی بۆ تورکمان بێت و قایمقامی ناوەندیی بۆ کورد (پارتی) بێت.
- لیستی قیادە، دوو کورسیان هەیە، پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە کە پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن دوو ساڵ بەدوو ساڵ بن و پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بۆ توركمان و پارتی بێت و دووساڵ بۆ عەرەب و سەرۆکی ئەنجوومەن، دوو ساڵ بۆ بەرەی تورکمانی و پارتی بێت، دووساڵ بۆ لیستی قیادە بێت.
- لیستی عروبە یەک ئەندامیان هەیە، داوا دەکەن گۆڕانکاری لەسەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی کەرکوک بکرێت و هیچ پێکهاتە و لایەنێک کە کورسی بەدەست هێناوە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بێبەش نەکرێن.
- بەرەی تورکمانی دوو کورسیان هەیە، پڕۆژەیەکیان وەک پڕۆژەی بەرەی تورکمانی ڕاگەیاند کە پۆستەکانی کەرکووک بە ڕێژەی 32% بۆ هەر پێکهاتەیەک دابەش بکرێت و پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکانیان بەشێوەی خولی لە نێوان نەتەوەکان بەڕێوە ببرێت.
- لیستی بابلیۆن کە کورسییەکی کۆتای مەسیحیان هەیە، پشتگیریی پڕۆژەکەی یەکێتی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان سوودانی بانگهێشتی ئیتاڵیا دەکرێت