هەزاران چەکداری بەرەی مقاوەمە تێکەڵکردنەوەیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
هەزاران چەکداری بەرەی مقاوەمە تێکەڵکردنەوەیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتدەکەنەوە

چەکدارێکی بەرەی مقاوەمە

ئاڤا نیوز

سەرەڕای داواکارییەکانی حکومەتی عێراق بۆ تێکەڵکردنی هێزە چەکدارەکانی بەناو "بەرەی مقاوەمە" لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکان  یاخود دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو هێزانە پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوەی فەرمی.

وێنە گەورەکە: لە وتارێکدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتەکەی کار بۆ یەکخستنی هێزە چەکدارەکان دەکات لە چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی ژێر دەسەڵاتی خۆی.

لێدوانی فەرمی: ئەوس خەفاجی، فەرماندەی هێزەکانی ئەبو فەزل عەباس کە یەکێکە لە هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، ڕایگەیاند: داواکارییەکەی حکومەت سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە لەگەڵ حەشدی شەعبی شیاوی گفتوگۆکردنە، چونکە حەشدی شەعبی  دامەزراوەیەکی فەرمییە و هەڵناوەشێتەوە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لەدەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ