مەزڵووم عەبدی: پێویستە سووریا دەستوورێکی هەبێت مافی هەمووانی تێدا دەستەبەر بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 کانوونی دووەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بە ئامانجی سەرخستنی پڕۆسەی ڕاگوزەریی سیاسیی لە سووریا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی سووریا، داوا دەکات هێزە چەکدارەکان لە دەرەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سووریادا نەبێت و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریا ڕێکیان بخاتەوە، لەبەرانبەریشدا کورد ئامادەیی نیشانداوە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەدا بن بە مەرجی پاراستنی مافەکانیان.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: بابەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشداری هێزەکانمان لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریا، پێویستی بە ڕێبازێکە کە هاوبەشی نەتەوەیی بهێنێتەوە ئاراوە و ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە و ناوچەکان بکات، هاوکات پێویستمان بە حکومەتێکە نوێنەرایەتی و دەستورێکی دادپەروەرانەی هەبێت کە مافی هەمووان دەستەبەر بکات.
باکگراوند: پێشتر ئەحمەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندبوو، کورد جوانیی و درەوشاوەیی بە هەمەڕەنگی گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردییش لە سووریا و لەسەردەستی ڕژێمی ئەسەد ڕووبەڕووی ستەم بووەتەوە و لەگەڵیان کار دەکەین بۆ بونیادنانەوەی سووریا بەجۆرێک هەمووان تیایدا هەست بە یەکسانیی و دادپەروەریی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە