ئاڤا نیوز
چوونی شاندی باڵای کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی مووچە دواخرا، ئەمەش بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، تەیف سامیش پەیامێکی تایبەتی بۆ ناردوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کار دەکەن، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و ڕێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت:
- دەستخۆشی و سوپاسی هەمووانی کردووە، پشتیوانی بۆ دووپاتکردوونەتەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزوویی جێبەجێ بکەن، بەو ئامانجەی تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.
- تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم ڕۆژانە تا درەنگانی شەو بەردەوام کار دەکەن، هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تەدقیق و پەسەندکردنیان بەپێی ئەو ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی لەسەری دەڕوات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو سبەی یەکشەممە شاندی کوردستان بۆ جاری دووەم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ تەیف سامی کۆببنەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن لەبارەی خەرجکردنی مووچە لە ساڵی 2025 بۆ مووچەخۆرانی کوردستان، دواتر ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سوودانی بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە ناکرێت، ئاڤا زانیویەتی تەیف سامی وتوویەتی: هەموو لیستەکان بێ کێشە ئامادە بکەن و لەگەڵ خۆتانی بێنن، ئینجا کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین.
لە لایەکی دیکەوە: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ژمارەی وەزیفیان نییە واتا (یو پی ئێن)، ناوەکانیان دەربهێنن. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا زۆربەی فەرمانبەران (یو پی ئێن)ـیان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر خانەنشین نیانە و سەرەتای ئەم مانگە دەگوترا سێ هەزار کەس دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت