لە دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی منداڵان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

دیمەنێکی قەزای دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی شارەکە چەند بڕیارێکیان دەرکرد، کە تایبەت بوون بە ئارامی ناوچەکە و کاراکردنی بڕیاری قەدەغە کردنی کارکردنی منداڵان لەسەر شەقامەکان و چاودێریکردنی بازاڕەکان.
وێنە گەورەکە: لیژنەی ئەمنی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان چەند بڕیار و رێنماییەکی بۆ ساڵی نوێ دەرکرد، باس لەوە دەکرێت لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان، فرۆشتنی کلێنس و ئاو لەلایەن منداڵان لەسەر شەقامی گشتی و ترافیک لایتەکان قەدەغە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، ڕایگەیاند: لە بڕیارەکانی ئەمڕۆدا لیژنەی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و چاودێری قوتابخانەکان، لەکاتی چوون و هاتنەوەی قوتابیان رێگە بە هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی بێزارکەر نادرێت، بڕیارەکانی دیکەش ئەمانەن:
– جەختکردنەوە لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان.
– کۆتاییهێنان بە دیاردەی فرۆشتنی کلێنس و ئاو لەلایەن منداڵان لەسەر شەقامی گشتیی و ترافیک لایتەکان.
– چاودێریکردنی قوتابخانەکان لەکاتی چوون و هاتنەوەی قوتابییان لەلایەن لیژنەی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ، بەتایبەت دیاردەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێزارکەر.
– جەختکرایەوە کە پێویستە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت زیاتر بەدواداچوون بکەن لەکاتی گەڕان و سەردانەکانیاندا بۆ فرۆشگا و مارکێت و نۆرینگە و دەرمانخانەکان، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایشی ئابووریی و سەلامەتیی هاووڵاتییان.
– لابردنی زێدەڕۆیی سەر شەقامەکان کە لەلایەن دووکاندار و هاووڵاتییانەوە کراوە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تایبەت لەلایەن قایمقامی قەزای دەربەندیخانەوە پێکهێنراوە بۆ لابردنی ئەو زێدەڕۆییانە لەسەر هەردوو شەقامی 30 مەتری یەکەم و شەقامی سەرەکی ناوبازاڕ.
– بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان هەڵدەستێت بە دانانی پلانی گونجاو بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ لە شەقامەکاندا، هەرجێگەیەک پێویست بێت لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقام و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، دەتوانێت بیکات بە رێگەی یەک ساید و هەموو لایەک هاوکاریان دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارانە دوای ئەوە دێت خەڵکێکی زۆر لە دەنگی ماتۆڕسکیلەکان بیزارن، هاوکات دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ترافیک لایتەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە و گلەیی لە دووکانداران دەکرێت کە زێدەڕۆیی دەکەن لە هێنانەپێشەوەی کەلوپەلەکانیان بۆ سەرشەقامەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت