حەماس: دواکەوتنی هاوکارییە مرۆییەکان کاریگەریی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بارمتەکان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 کانوونی دووەم

گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە. فۆتۆ - AP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە هاوکارییە مرۆییەکان دوادەخات و دەشڵێت ئەمە کاریگەری لەسەر شێوازی ئاگربەستە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت لە 2025-1-19 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەستڕاگەیشتنە بە هاوکارییە مرۆییەکان وە بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیار بوو ئەو هاوکارییانە لە هەفتەی یەکەمی ئاگربەستدا بچنە ناو غەززەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەین کە بەردەوامی دواکەوتن و چارەسەر نەکردنی ئەم کێشانە وەک گەیاندنی یارمەتییە سەرەکییەکان کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و ئیسرائیل دەبێت بەتایبەت ئاڵۆگۆڕ و ئازادکردنی بارمتەکان.
-حەماس داواش دەکات ناوبژیوانانی ئاگربەستی غەززە ' میسر، قەتەر و ئەمریکا دەستوەردان لەم دۆخەدا بکەن.
ئەمەش بزانە: ئەم هۆشدارییەی حەماس لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد بکرێن، بەدوای ئەمەشدا سێ بارمتەی دیکە بڕیار وایە ڕۆژی شەممە ئازاد بکرێن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بهنزینی خراپ و تێكهڵ به ئاو له بهنزینخانهیەکی هەولێردا فرۆشراوه
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات