دیمەنی سەنتەری شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق سیستمی بەدیجیتاڵکردنی ڕێکارەکانی دەرخستنی سەنەویە (ساڵنامە)ـی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەم شێوازە نوێیە هاونیشتمانیان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانن بە ئاسانترین ڕێگا و هەر لە ماڵەوە کارەکانی دەرخستنی سەنەویەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: ئەم سەنەوییە تازەیە قەبارەی بچووکترە لەوەی پێشوو و ئاسانترە بۆ هەڵگرتن، جگە لەوەش بەهیچ شێوەیەک ساختە ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە ئامادەبوونی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم سەنەوییەی نوێ کە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی دەرهێنراوە، هی هاونیشتمانیێک بوو و پێیدرا.
هاوکات هێمن میرانی ڕایگەیاند: ئەمە بەشێکە لەو دەستکەوتانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەڕێوەدەچێت بۆ بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە