
وێنەیەک کە دەرخەری ئەوەیە گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر عێراق دروست کردووە
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری لە مەترسی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دەدات و دەڵێت، عێراق لە ساڵی 2035 دا دەگاتە هێڵی هەژاریی ئاو.
وێنە گەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر کەمبوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دروستکردووە، ئەمەش وەک مەترسییەکی جیهانی دەبینرێت، عێراقیش لەم مەترسییە بەدەر نییە.
لێدوانی فەرمی: عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند: 70%ـی داهاتی ئاوی عێراق لە تورکیا و ئـێرانەوە دێت، درووستکردنی بەنداویش لەو دوو وڵاتە کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق درووست دەکات.
-ئێران چەندین بەنداوی لەسەر ڕووباری کارون دروستکردووە، تورکیاش تاڕادەیەک پابەندە بە ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بەڵام بەنداوێکی لەسەر ڕووباری دیجلە دروستکردووە، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات، ئەمەش ئەو بڕە ئاوەی کە دەگاتە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
-پێشتر پشکی هەر تاکێکی عێراقی لە ئاوی سروشتی ساڵانە دەگەیشتە 1500 مەتر سێجا، ئێستا بۆ 800 مەتر سێجا کەمبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2035 بگاتە 500 مەتر سێجا، لەو کاتەشدا عێراق دەگاتە هێڵی هەژاریی ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات