90 کیلۆمەتری دیکە دیواری کۆنکریتی لەسەر سنووری عێراق - سووریا دادەنرێت
- عێراق
- 30 کانوونی دووەم
دیواری کۆنکریتی نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
لە سنووری شنگالەوە تاوەکو دەروازەی سنووریی ڕەبیعە 90 کیلۆمەتری دیکە دیواری کۆنکریتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق و هەرێمی کوردستان 612 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، لەگەڵ هێرشی دەستەی تەحریرولشام لە سووریا کە بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد کۆتایی هات، عێراق ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بەهێزتر كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پاسەوانی سنووریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا تەوابوونی 90 کیلۆمەتر لە دیواری کۆنکریتی لەسەر سنووری سووریا، لە شنگالەوە تاوەکو ڕەبیعە ڕاگەیاند کە لەلایەن کارگەی کۆنکریتی فەرماندەییەکەیان و لەڕێگەی هەوڵ و بازووی کارمەندەکانیانەوە بووە و بەردەوام دەبن لە دروستکردن و دانانی دیواری کۆنکریتی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە 7-1-2025، تەواوبوونی دروستکردنی 400 کیلۆمەتر لە دیواری کۆنکریتی نێوان هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو 210 بۆ 215 کیلۆمەترەکەی دیکە لە ناوەڕاستی ساڵدا تەواو دەبێت، بەمەش کۆتایی بە هەر بۆشایییەکی ئەمنی لە سنوورەکە دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە